AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٦ ١٧:١١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: واز لە پیتاندنی ئۆرانیۆم ناهێنین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: واز لە پیتاندنی ئۆرانیۆم ناهێنین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ هەواڵدەریی سی ئێن ئێن جەختی کرد کە ئێران بە هیچ لەونێک دەست لە پێتاندنی ئۆرانیۆم هەڵناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فریدریک پلتن هەواڵنێری نێردراوی کەناڵی سی ئێن ئێن بۆ ئێران لە گفتوگۆیەکدا لە وەزارەتی دەرەوە لە ئیسماعیل بقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پرسی: وادیارە کە دۆناڵد ترامپ لەسەر دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا گەشبینە. ڕای ئێوە لەسەر پێشکەوتنی دانوستانەکان چییە؟

بەقایی وتی: ئەگەر مەبەست ئەوەیە کە دڵنیا بێت لە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، پێم وایە ئەوە ئاسانە. بەڵام ئەگەر ویستی بێبەری کردنی ئێران لە مافی هەبوونی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی بێت، من پێم وایە کە زۆر کێشەدار دەبێت، تا ئەو شوێنەی کە سەرجەم ڕەوتەکە تووشی کێشە دەکات.
پلتن پرسی: ئایا ترامپ و ویتکاف لە ئەو پرسە تێدەکەن؟
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو ڕاستیە کە ئێمە تا ئێستا درێژەمان داوەتە دانوستانەکان بە ئەو واتایەی کە دەزانین ئاستێکی دیاریکراو لە هاوکاری هەیە کە ئێران بە هیچ لەونێک ناتوانێت لە مافی خۆی بۆ هەبوونی وزەی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی، لەوانە پیتاندنی ئۆرانیۆم چاوپۆشی ناکات.
هەواڵنێری سی ئێن ئێن پرسی: بە بڕوای ئێوە چۆن دەتوانرێت بگەینە ئاشتی و ڕێککەوتن؟
بقایی وتی: پێموایە ئەگەر بمانەوێت، دەتوانین. نەک هەر یەک ڕێگا بەڵکوو ڕێگایەکی زۆر بۆ دەسخستنی هەیە. ئێمە دەزانین بەرنامەکەمان بتواوەتی ئاشتیخوازانەی و ئامادەین دڵنیایی بدەین کە ئاشتیخوازانە دەمێنێتەوە.
پۆلتەن پرسیاری کرد: وادیارە ترامپ هێرشی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیلی وەکوو جێگرەوەی ڕێککەوتن دیاری کردووە ئایا ئەو گوشارە لە دانوستانەکان هەست پێدەکرێت؟ ڕوانگەی ئێران لە ئەو بارەوە چییە؟
بەقایی وەڵامی دایەوە: ئەو دەستە هەڕەشانە بەدڵنیاییەوە بەقازانجی نین. ئێرانییەکان ناچنە ژێر باری هیچ گوشارێکەوە و سەلماندوومانە وەڵامی ئەرێنی بە گوشار نادەینەوە. بەدڵنیاییەوە ئێرانییەکان یەکدەنگ لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان بەرگری دەکەن.
News ID 55186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha