بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی شێعری «کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم»، بەرهەمی نوێی شاعیر و نووسەر «هەورامان بەهرامی» لە لایەن پەخشانگای ڤاریا لە چاپ درا.
یەکەم کۆمەڵه شێعری هەورامیی هەورامان بەهرامی نووسەر و شاعیری نوێخوازی کورد لەژێر ناوی «کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم» لە لایەن وەشانگەی ڤاریا لەچاپ درا.
ئەم بەرهەمە شێعرە بە زمانی کوردیی هەورامی و بە شێوازی شێعری نوێ کەوتە بەدەستی هۆگرانی ئەدەبی کوردی.
«کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لاو وێم» لە ٩٠ لاپەڕە لە لایەن شادمان بەردئەفکەن ڕووبەرگی بۆ کراوە و مەحیەدین کەریمیان کاری دیزاینی لەسەر کردووە.
هەورامان بەهرامی لە دایکبووی ١٩٨٤ه و چەندین وتار و نووسراوەی لە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی هەیە.
ئەرکی هەڵەچنیی کتێبی کۆمەڵە وتاری کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمان و ئەدەبی کوردی، دیوانی مەولەویی کورد و سەرنووسەری گۆڤارەکانی ئەهوورا، ساماڵ، چرۆ و ڕوجیار لە چالاکیەکانی ئەم شاعیرەیە و یەک له هەڵسووڕاوان و شاعیرانی نوێخوازی هەورامییه.

یەکەم کۆمەڵە شێعری هەورامیی هەورامان بەهرامی بڵاو کرایەوه.
News ID 55143
Your Comment