AP ١٤٠٤ گوڵان ١ ١٢:٠١

ئێران لە پێگەیەکی بەهێزەوە قسە لەگەڵ ئەمریکا دەکات

ئێران لە پێگەیەکی بەهێزەوە قسە لەگەڵ ئەمریکا دەکات

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی جەختی لەسەر پێگەی بەهێزی ئێران کردەوە لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمەریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەلتەمیمی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لە پێگەی دەسەڵاتەوە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکات و مەرجی بۆ ئەو دانوستانانە داناوە.

ناوبراو زیادی کرد: تاران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی سەربازیدا ئەنجام نادات.

ئەلتەمیمی ڕوونی کردەوە: ئێران دوای ئەوەی مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆکانی بە لایەنی ئەمریکی ڕاگەیاند، ڕازی بوو بچێتە دانوستان و ئەمەش بەو مانایەیە کە لە پێگەی بەهێزەوە دانوستان دەکات.

News ID 54713

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha