بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و نوێنەری باڵای ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ ئیران پاگەندەی کرد: پرسی دانوستان لەگەڵ تاران لە قۆناغی یەکەم تاقی کردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئۆرانیۆم و پاشان بەرنامەی چەک و تەقەمەنی لەوانە بەرنامەی مووشەک دەبێت.
ویتکاف وتی: تاقی کردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، خاڵی سەرەکی بۆ ئەگەری گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: یەکەم کۆبوونەوەی ئێمە لەگەڵ لایەنی ئێران ئەرێنی و سازێنەر بوو و ئێستا خەریکی لێکدانەوەی ئەوەین کە ئایا دەتوانرێت لە ڕێگای گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە، ڕێگاچارەیەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزینەوە.
وتیکاف پاگەندەی کرد: ئەگەر نەتوانین بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تاقی بکەینەوە و چاوەدێری بکەین، ناچار دەبین بەدوای بژاردەی دیکەوە بین کە ئەو بژاردانە لە قازانجی هیچکەس نابێت.

ستیڤ ویتکاف دانوستانکاری باڵای ئەمریکا، لایەنەکانی دانوستان لەگەڵ ئێرانی ئاشکرا کرد.
News ID 54631
Your Comment