بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئاکسیۆس، ئەگەر خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئەوڕۆ بە باشی لە عەمان بەڕیوە بچێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە دانوستانەکان لە کاتژمێرەکانی دواتر درێژەی هەبێت، یان بکەوێتە بەیانییەوە.
بەرپرسێکی ئەمریکیی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئامادەی سازان لەگەڵ ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تارانە.
هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکافی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا بە میواندارێتی عەمان و ناوبژێتی بەدر ئەبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە.
Your Comment