ڕیال مه‌درید به‌ دوو گۆڵی کوشنده‌ لیسبۆنی شۆک کرد

یانه‌ی ڕیال مه‌درید وه‌رزی نوێی پێشبڕکییه‌کانی پاڵه‌وانی ئه‌ورووپای به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ئسپۆرتینگ لیسبۆن ده‌ستپێکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و لیسبۆن ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌ و کوڕانی ڕیال توانییان به‌ ۲گوڵ له‌ دوا چرکه‌کانی یاریه‌که‌دا لەناو سانتياگۆ بێرنابيۆ لیسبۆن ببه‌زێنن.

تا خولکه‌ی ۸۹ی یاریه‌که‌ ریال به‌ گۆڵێکی لیسبۆن خه‌ریک بوو بدۆرێت که‌ له‌ کۆتا ساتەکاندا توانييان دوو گۆڵ تۆمار بکه‌ن.

گۆڵەکەی لێسبۆن لە سەرەتای تایمی دووەم تۆمار کرا لە خولەکی ٤٧ لەلايەن ياريزان برۆنۆ سيزار، گۆڵی يەکسان بوونی مەدريد کريستيانۆ لە خولەکی ٨٨دا تۆماری کرد و گۆڵی سەرکەوتنيش مۆراتا لە خولەکی ٩٣دا تۆماری کرد.

News Code 5446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =