بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لێدوانە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ و ئەو ناڕەزایەتیانەی کە بەدوایدا هاتبوون بە "لایەنگرانە" ناوبرد، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە تا ئێستا نزیکەی هەزار و ٩٠٠ کەسیان دەستگیرکردووە!
دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی دوای دەستبەسەر کرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی گەندەڵی، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی تورکیا نزیکەی دوو هەزار کەسیان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات ئەنقەرە لێدوانە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو و ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی دژی ئەم کارە ڕەتکردەوە و لێدوانە نێودەوڵەتییەکانی بە "لایەنگری" وەسفکرد.
Your Comment