بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەمارۆگەلی نوێی لە دژی هەندێ کەسایەتی و دامودەزگا و چەند پاپۆرەی ئێرانیدا سەپاندووە.
لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکان بەپێی یادداشتی ئەسایشی نەتەوەیی سەرۆک کۆماری و داپەڕی گوشاری لانیزۆریی سەرۆک کۆمار ترامپ دژی ئێران، چوارەمین خولی گەمارۆکانی تاران دادەسپێت بۆوەی فرۆشی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەوڕۆ پێنچشەممە هاووڵاتییەکی چینی، 13 کۆمپانیا و 8 کۆمپانیای هاوپەیوەند بە ئێران کە لە چیندا چالاکن، وێڕای چەندین پاپۆرە کە ئیدعاکراوە بە ئاڵای وڵاتانی پاناما، کۆمور و باربادۆس هاتوچۆ دەکەن، لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێراندان.
Your Comment