AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٣٠ ٢٠:٠٧

بوومەلەرزەیەکی سیاسی لە تورکیا؛ ناڕازیان، ناوی دیکتاتۆریان لە "ئەردۆغان" نا+ ڤیدیۆ

بوومەلەرزەیەکی سیاسی لە تورکیا؛ ناڕازیان، ناوی دیکتاتۆریان لە "ئەردۆغان" نا+ ڤیدیۆ

لە درێکەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەربڵاو لە شارەکانی تورکیا پاش دەستبەسەرکرانی ڕکابەری سەرەکیی "رەجەب تەیب ئەردۆغان"، ناڕزایان ناوی دیکتاتۆریان لە ئەردۆغان نا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پاش دەستبەسەرکرانی "ئەکرەم ئیما ئۆغڵو" شارەوانی ئەستەنبۆڵ و ڕکابەری سەرەکیی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، شارەکانی تورکیا و بە تایبەت ئەستەنبۆڵ شایەدی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) بە فەرمانی دادستێنی گشتیی ئەستەنبۆڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و ۹۹ کەسی دیکەی بە تۆمەتی "گەندەڵی، بەرتیل‌وەرگرتن و تاوانی هاوپەیوەند بە تیرۆریزم" دەستبەسەرکران. ناڕازیان بەڵام گیرانی ئیمام ئۆغڵو نە بە ڕەوتێکی یاسایی، بەڵکوو بە "هەڵمەتێکی سیاسی"ی دەوڵەت بۆ لابردنی ڕکابەران و "کوودەتا لە دژی دەستوور"ی تورکیا دەزانن، بە تایبەت لە سەرودەمێکدا کە جەهەپە ئەو بە بەربژێری حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەناسێنێت.

ئیمام ئۆغڵو خۆی لە گرتەیەکی ڤیدئۆیی کە خۆی لە تۆڕی "ئیکس"دا بڵاوی کردۆتەوە، ناڕەزایەتیی بۆ هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ خانووی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێ: سەدان هێزی پۆلیس هاتوونەتە ماڵی من و من خۆم ڕادەستی گەل دەکەن. ئەوان لە دەرگای ماڵی من دەکوتن و من متمانەم بە گەلە.

پاڵپشتیی شارەوانی ئاتێن لە شارەوانی ئەستەنبۆڵ

شارەوانی ئاتێنی پایتەختی یۆنان لە پەیامێکدا، پاڵپشتیی خۆی بۆ هاوتای تورکیایی خۆی دەردەبڕێت و ئەو هەڵمەتەی دەوڵەتی تورکیا بە هەوڵێک بۆ بێدەنگ‌کردنی ڕکابەری سیاسیی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"، زانی.

شارەوانی ئاتێن لە هەماری خۆی لە تۆڕی ئیکسدا، نووسی: ئێمە بە نیگەرانیی زۆرەوە گۆڕانکارییەکانی ئەستەنبۆڵ پێوشوێن دەگرین و دەستبەسەرکرانی شارەوانی هەڵبژاردە وێڕای ۱۰۰ کەسی هاوپەیوەند بەو، نوێترین هەڵمەت لە زنجیرە چەوسانەوەکانی هاوڕێمان "ئەکرەم"ـەن و تورکیا بەو کارە ئاستەنگەکانی بەردەم ئەەردۆغان دەسڕێتەوە.

ناڕازییان ناوی "دیکتاتۆریان لە "ئەردۆغان نا

بە ڕاپۆرتی "تایمز ئاو ئیندیا"، دەیان هەزار کەس لە خەڵکی پایتەختی تورکیا ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لە دروشمەکانیاندا، ناوی دیکتاتۆریان لە ئەردۆغان نا.

دابەزینی بێ‌وێنەی لیری تورکیا

بە ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە سەرتاسەری تورکیا، بە چەشنێکی بێ‌وێنە بایەخی لیر لەو وڵاتەدا ۱۲ بۆ ۱۵ لەسەد دابەزی و هاوکات بەڵگەی مەزاد و پشکەکانی تورکیاش گەیشتنە کەمترین نرخ و بایەخی مومکین.

قەدەغەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئەستەنبۆڵ

پارێزگاری ئەستەنبۆڵ بە دەرکردنی فەرمانێک هەر جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانی لە سەرتاسەری ئەو پارێزگایە تا ۲۳ی مارچی ۲۰۲۵ قەدەغە کرد.

News ID 54362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha