AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٩ ١١:٤٠

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

خانسار؛ شوێنێک کە بەهار تێیدا هیچکات پیر نابێت

خانسار؛ شوێنێک کە بەهار تێیدا هیچکات پیر نابێت

لە نێوان کۆڵانەباخەکان، کانیاوی زوڵال و دەشتی هەڵاڵەبرمە، خانساری هەمیشە بەهار، بەردەوام خۆی بە جوانی دەنوێنێت، ئێرە ئیسفەهانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەم ڕاپۆرتە گەشتیارییەدا، شاری خانسار، شارێک کە هەمیشە بەهارە و ئەو وەرزە تێیدا هیچکات پیر نابێت، دەناسرێت.


هەندێک شار هەیە، بەس لە یەکێک لە وەرزەکاندا جوانە، بەڵام خانسار هەمیشە دەڵێی کە بەهارە. هەوای فێنک، باخی هەمیشە سەرەوز و کۆڵانی بۆن خۆش و زەوینی هەمیشە شێدار. ئێرە بەهار بەس میوانێک نییە کە دێت و دەڕوا، لێرەدا بەهار خاوەن ماڵە.


کۆڵانەباخانەکانی خانسار، تونێلێکی مەجیک لە نێو دڵی سروشتدا


لە خانسار، کۆڵانەکان بەس ڕێگایەک بۆ پەڕینەوە نین، چیرۆکگەلێکی زیندوون کە هەر پێچێکی هەستێکی نوێت دەداتێ. لەلایەکەوە دیواری قوڕی و دەلاقەی چێوی کۆن، لەلایەکی تریش داری سەرسەوز کە لق و پۆی میچی کۆڵانەکەی داخستووە. تیشکی هەتاو لە لای گەڵاکان تێدەپەڕێت و دەگاتە عەرز و وەکوو نەقاشیەک خۆی دەنوێنێت. دەنگی شۆڕشەشۆڕی ئاو، خۆنی خاکی شێدار و سروەیەکی ئارام لە نێو لقەکاندا دێت و دەڕوا، هەموو شتێک دەست دەداتە دەستی یەکەوە تا هەست بکەیت کە خەریکی خەون دەبینیت.

مەزارگەی باباپیر؛ کەشێکی مەعنەوی تایبەت

خانسار؛ شوێنێک کە بەهار تێیدا هیچکات پیر نابێت
ئەگەر دەوێت شوێنێکی تایبەت بە نەژیارڤانییەکی کۆن لە سەردەمی سەفەوییەکان ببینی، سەردانێکی مەزارگەی باباپیر بکە. بینایەکی سادە باڵام پڕ لە ئاسایش کە لە نێو کەشێکی سەرسەوزدایە و خەڵکی خۆجەیی ڕێزێکی زۆری لێدەگرن.


دەشتی هەڵاڵەبرمەئ گوندی دەرە بید شکۆیەک کە سەری دانەواندووە


کاتێک دەگەیتە دەشتی هەڵاڵەبرمە، لە سەرەتادا نوقمی جوانییەکانی دەبی و دواتر کە سەرەنج دەدەیت خەمێکی سەیری تێدا دەبینی. ئەو هەڵاڵانەی کە سەریان دانەواندووە، وەک بڵێی چیرۆکێکی خەماوی کۆنیان لە دڵدایە.
خانسار؛ شوێنێک کە بەهار تێیدا هیچکات پیر نابێت
هەنگوینی خانسار؛ تامێک کە لە دڵی سروشتەوە هاتووە

هەنگوینی ئێرە بەس بۆ خۆراک نییە، بۆنی گوڵی بەهاری و گەون و کوێستان و هەزبەی لێیە کە هەنگەکان هەر هەموویانیان کۆ کردووەتەوە.

خانسار؛ شوێنێک کە بەهار تێیدا هیچکات پیر نابێت

News ID 54349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha