AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١ ٢١:٣٥

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

لوڕستان، نیشتمانی تاڤگە و شاخە جیاوازەکان، یەکێکە لەو ناوچە تایبەتییانەی کە دەکرێ وەک ئامانجی سەفەرێک بە ناو سروشتی دەوڵەمەند و نەسراوەی ئێران، پێناسە بکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی گەشتیاری: گەلێ جار لوڕستان بە تاڤگەی بیشە، زەریاچەی گوهەر و قەڵای فەلەکولئەفلاکەوە دەناسین، بەڵام ئەو پارێزگایە پڕە لە شوێنی سەرسووڕهێنەری کەمتر دیتراوە.

تونێلی بەفرینی ئەزنا؛ پەرجۆیەکی سروشتی

شاقری ئەزنا لە لوڕستان، تۆنێلێکی بەفرینی سروشتیی سیر وسەمەرەی هەیە کە هەست دەکەی زستان تێیدا هەرمانە و بەفرەکانی هێشتاش لەسەر یەک کەڵکەبوونە و وردە وردە تۆنێلێکیان چێ‌كردووە کە ڕۆیشتن بە ژێریدا هەستێکی نامۆت پێ دەبەخشێ؛ هەستێکی ئاوێتەی سەرمای و هەیمەنەی سروشت!

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

چیای ئەشتران؛ ئاڵپی ئێران

ئەگەر گیرۆدەی گەڕان و سیران لە سروشتن؛ چون بۆ چیای ئەشتەران زاخاوی دەروونتانە. ئێرە بە "ئاڵپی ئێران" ناسراوە و بە شاخە داپۆشراوە لە بەفر و زەریاچە خولیاییەکانی، دەتوانێ ئامانجێکی تایبەتی بێت بۆ کەژوانی و وێنەگری. جگە لەوە زەریاچەی گوهەر کە بە "نگینی چیای ئەشتەران" ناسراوە، خۆی ئامانجێکی تایبەتی دیکەیە؛ زەریاچەیەکی مەند و ڕوون لە ناوەڕاستی چیاکاندا، وەک بڵێی لە کارت پۆستاڵێکەوە دەرکەوتبێت.

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

تەنگاوی هەڵت؛ سروشتێکی بێ هاوتا

ئەگەر بە دوای شوێنێکی تایبەتییەوەن، تەنگاوی هەڵت هەڵبژێرن. ڕێگەیەکی باریک و گاشەبەردی بە دیوارەی بەرز و بڵێند، کە کاتێ پێیدا تێدەپەڕی، هەست دەکەی هەنگاوت ناوەتە جیهانێکی تر. ئێرە ئاوێتەیەکە لە سەربزێوی و حەوانەوە بۆ ئەو سەیرانچیانەی کە بە دوای ئەزموونی جیهانێکی دیکەوەن.

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

پردی شاپووری (پردی کەشکان)؛ شکۆی نژیاروانی ئێرانی

لوڕستان پاریزگای پردە مێژووییەکانە. پردی کەشکان لە شاری چگینی شاکارێکی نژیاروانیی بەجێ‌ماوە لە سەردەمی ساسانییە کە بە بەردی داتاشراوەوە چێ کراوە و هێشتاش پتەو و قایم لە جێی خۆیدا وەستاوە. کاتێک لە تەنیشتی ئەم پردە وەستاون، دەڵێی لە قاپێکی کۆن و دیرۆکیدا دەرکەوتوون.

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

ئەشکەوتی کلماکرە؛ گەنجینەیەکی پڕ لە ڕاز و نهێنی

تا ئێستا ڕەنگە زۆر شتتان لەبارەی ئەشکەوتێکی پڕ لە گەنج لە شاری پۆل‌دۆختەردا بیستبێت. ئەشکەوتی کلماکرە یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارە دۆزراوەکانی کۆنینەناسانی ئێرانی؛ شوێنێک کە تێیدا شمەکێکی زۆری زێڕین و زێوین دۆزرایەوە. چونکە ئەوێ شوێنی ئەسپاردەکرانی چەندین پادشای ساسانی بووە و ئەمەش بە واتای مێژووی دێرینی لوڕستانە.

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

دۆڵی خەزێنە؛ گراندکانیۆنی ئێران

ڕەنگە بڕوا نەکەن کە شوێنبێکی سروشتی لە لوڕستاندا هەیە کە گەلێ کەس وەک گراندکانیۆنی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای ئێراندا ناوی لێ دەبەن! دۆڵە خەزێنە لە هاوێری شاری پۆل‌دۆختەر، دۆڵێکی قووڵ و پڕ لە گاشەبەردی ڕەنگینە کە قەوارەی سەیروسەمەرەیان، مرۆڤ دەتاسێنێت. کاتێک هەنگاو دەنێیتە ئێرە، دەڵێی بە سەر هەسارەیەکی ترەوە هەنگاو دەنێیت. شوێنێک کە ڕاخوشینی ڕووباری کەرخە بەدەوریدا جوانییەکی چەند هێندەی پێ بەخشیوە.

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

تاڤگەی نۆژیان؛ سیحری سەوزی لوڕستان

لوڕستان نیشتمانی تاڤگەکانە، بەلام تاڤگەی نۆژیان شتێکی تایبەتی ترە؛ بەرزترین تاڤگەی لوڕستان کە لە دڵی لێڕەوار و دارستانەوە هەڵدەقوڵێت. کاتێ لە تەنیشتیدا دەوەستی، فێنکایی ئاو و دەنگی دڵڕفێنی، سووکنایی بە دڵ و دەروونتدا دەێنێت.

لوڕستان؛ گەنجینەیەک لە تاڤگە و شاخە ئەفسانەییەکان

کەواتە سەرێکی لوڕستان بدەن، شوێنێک کە حەقایەتی ژیانە. إیاکانی ئەفسانە دەهۆننەوە و تاڤگەکانی بستە دەڵێن و سروشتی ڕۆحت دەبووژێنێتەوە.

News ID 54352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha