بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بە تۆمەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هەمبەر بە تاران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، جەختی کرد: ئەو تۆمەتانە هیچ نین جگە لە هەوڵێکی پلان بۆداڕێژراوە بۆ بەچەواشەبردنی ڕای گشتیی نێودەوڵەتی لە شەڕی کۆمەڵکوژانە، جەنایەتی جەنگی و کارەساتە بەربڵاوەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین لە غەزە.
دیپلۆماتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، جەختی لەوەش کرد: ئەو تۆمەتە بیبنەمایانە، بۆ جارێکی تر سیاسەتی دژبەرانەی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاشکرا کرد و نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەر هەلێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی کردۆتە ئامرازی خۆی بۆ پێشخستنی ڕۆژەڤی سیاسی واشنتۆن.
Your Comment