بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵی 1403، ساڵێکی پڕ پیت و دەوڵەمەند بوو بۆ هێزی زەوینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە چەشنێک کە ئەو هێزانە سەرەڕای ڕاپەڕاندنی چەندین مانۆری گەورە و ستراتژیک لە جێ جێی ئێران و تێکشکاندنی گرووپە تیرۆریستییەکان، پێشکەوتنی بەرچاوی لە بوارە جۆراوجۆرە سەربازییەکانی وەک درۆن، مووشەک، سیستەمی بەرگری، بۆمبی زیرەک و چەکی شەڕی تاکەکەسیی بووە.
مووشەکی بالستیکیی BM450 (بەبڕەوی ۲۰۰ کیلۆمەتر)، مووشەکی فەتحی 360، مووشەکی فەجری 5ی ڕێنوێنیکەر، بۆمبای زیرەکی 122 میلیمەتری و ڕاکێتی مینڕێژ وەک دەسکەوتی مووشەکی و ڕاکێتی، درۆنە ستراتژییەکانی موهاجیری 6 و 10، درۆنی خۆتەقێنەرانەی خۆجێی، درۆنی خۆتەقینەرانەی ڕەعدی 3، درۆنی حەدیدی 110ی داڵاهۆ و درۆنی گەڕاڵی ڕزوان، وەک شۆڕشێک لە داهێنانی درۆنی گونجاو بۆ شەڕی نابەرامبەر، سیستەمی مەجید و ڕاداری چالاکی سێ ڕەهەندی و سیستەمگەلی بەرەنگاریی شەڕی ئەلەکترۆنی، مووشەکی پەدافەندی ئاسمانی قایم 118 بە توانستی فڕێنی ئەستوونی وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری و پەدافەندی ئاسمانی، مووشەکە دزژە زرێکانی بەدر بە سەرجەنگیی 1500 میلیمەتری وەک چەکگەلی دژە زرێ و تاکەکەسی، بەشێکن لە داهێنانەکانی ساڵی ڕابردوو (1403)ی هێزی زەوینی سپا لە دەتوانن کاریگەریی ڕاستەوخۆیان هەبێت لە هاوکێشەی هێزدا.
Your Comment