AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١١ ١٨:١٩

چالاکی ڕێفۆرمخواز: دانوستان لەگەڵ ترامپ کێشەی ئێران چارەسەر ناکات

چالاکی ڕێفۆرمخواز: دانوستان لەگەڵ ترامپ کێشەی ئێران چارەسەر ناکات

چالاکی ڕێفۆرمخوازی ئێرانی وێڕای جەخت لەوەی کە ترامپ و ئەمریکای ترامپ بۆ دانوستان نابن، ڕایگەیاند: بڕوا بکەین گفتوگۆ لەگەڵ ئەو پیاوە یارمەتیی خەڵکی ئێران نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەلی ئەبتەحی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی کۆمەڵەی ڕۆحانیگەلی موبارز و چالاکی ڕێفۆرمخواز لە هەژماری خۆیدا سەبارەت بە دانیشتنی پڕهەنگامەی ترامپ و زلێنێسکی نووسی: گفتوگۆی ترامپ و جێگرەکەی لە مێژووی دیپلۆماسیدا بێ هاوتا بووە. لەگەڵ پادشای ئۆردۆن و ئەورووپییەکانیش هەروا جووڵایەوە.

وێڕای جەخت لەوەی کە ترامپ و ئەمریکای ترامپ بۆ دانوستان نابن، ڕایگەیاند: بیهێننە بەرچاوی خۆتان پزشکیان ڕووبەڕووی کەسێکی ئاوا دانیشتبا. بڕوا بکەین گفتوگۆ لەگەڵ ئەو پیاوە یارمەتیی خەڵکی ئێران نادات.

News ID 54174

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha