بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەو داتاگەلە ئاماژە دەکاتە سەر نوێترین بەڵگەکان لە بوونی ئوقیانووسێک بە ناویDeuteronilus کە 3.5 بۆ 4 ملیار ساڵ پێس کاتێک کە کەشی مڕیخ گەرمتر بوو.
بە وتەی لێکۆڵەران ئەو ئۆقیانووسە ئاوێکی وەکوو ئاوی دەریاکانی گۆی زەوی هەبووە و لەوانەیە بوونەوەری زیندووشی تێدا ژیاوە.
های لیۆ لێکۆڵەرانی زانکۆی گوانگژۆ دەڵێت: گۆی مڕیخ لە ماوەی 3.5 ملیار ساڵی ڕابردوودا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە بەڵام ئێمە بە ئامێری پێشکەوتوو هەندێک بەڵگەمان لە بوونی لمی کەناراوەی لەوێ دۆزیوەتەوە.

داتاکان لە لێکۆڵەری چینی ژوانگەوە نیشاندەری بوونی کەناراوی لمی ئۆقیانووسێکی گەورە لە مڕیخە کە پێشتر لە دەشتە باکووریەکانی ئەو گۆیە بووە.
News ID 54136
Your Comment