بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تامی برۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوابەدوای سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ و پاساودانی ئەو ڕوانگە هاوکات لەگەڵ پاگەندەی دیپلۆماسی و ترس لە دزەی ئێران لە ناوچەکە و بەغدا ڕایگەیاند: ڕۆبیۆ و سوودانی ڕۆژی سێشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەسەر گرینگایەتی هاوکاری ستراتیژی واشنتۆن و بەغدا و کەم کردنەوەی دزەی ڕووخێنەری ئێران و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش و ناسەقامگیر بوونی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد کە ڕۆبیۆ و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە جەخت لەسەر پێداویستی سەربەخۆیی وزەی عێراق، بۆ خێرا کردنەوەی خستنەڕێی هێڵی بۆری عێڕاق- تورکیا و پابەندبوون بە مەرجەکانی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی چالاک لە عێراق بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەری زیاتر ڕێککەوتن.
بە وتەی ستەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە هەروەها لەسەر گرینگایەتی نەبوونی سووریا بە پەناگەی تیرۆریستەکان یان هەڕەشەیەک بۆ دراوسێکانی جەختی کرد.
لایەنەکان خوازیاری درێژەی دانوستانە دوولایەنەکان لەسەر پرسی ناوچەیی و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقیان کرد.
ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنان پێشتر رایگەیاند کە بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ ڕێگری لە هەناردە کردنی کارەبا و گازی ئێران بۆ عێراق، بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەلایەن بەرپرسانی عێڕاقی و ئەوەش نیشانەی گەمارۆدانی عێراقێکە کە کێشەی نەبوونی کارەبا و گازی هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و حەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کەم کردنەوەی دزەی ئێران گفتوگۆیان کردووە.
News ID 54130
Your Comment