AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٠ ٠٨:٢٩

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

کرمان یەک لە حەوت شاری گەورەی ئێرانە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جێی گرتووە و خاوەن کەشوهەوایەکی وشک و بیابانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کرمان یەک لە حەوت شاری گەورەی ئێرانە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جێی گرتووە و خاوەن کەشوهەوایەکی وشک و بیابانییە و خەڵکێکی میوان دۆست و خوێنگەرمی هەیە و هاوکاتیش شوێنی گەشتیاری زۆر و بەناوبانگ لە شوێنی مێژوویی و سروشتی و فەرهەنگی تێدایە.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا شوێنە مێژوویی و سروشتییەکانی ئەو پارێزگایە لە ئێران باشتر دەناسین.

1.ئەرگی بەم، بەناوبانگترین شوێنی مێژوویی کرمان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

ئەرگی بەم گەورەترین بینای خشتی جیهانە و لە لیستی میراتی فەرهەنگی یۆنێسکۆ تۆمار کراوە کە لە شاری بەم لە پارێزگای کرمان هەڵکەوتووە9. ئەو بینا بەشکۆیە لە کاتی بوومەلەرزەکەی ساڵی 1382 ی هەتاوی بەم خەساری بەرکەوت و دوایی بە شێوەیەکی زۆر هەستیار بووژایەوە.

2. گومەزی جەبەلیە

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

گومەزی جەبەلیە لە ناوەندی شاری کرمان هەڵکەوتووە و تەنیا بینای بەردینەی کرمانە کە کراوەتە مۆزەخانەی بەردی ئەو شارە. هەندێک کەس مێژووی ئەو بینایە دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی پێش هاتنی ئیسلام بۆ ئێران کە ئاگردان یان مەزارگەی یەکێک لە ڕێبەرەکانی زەردەشتی بووە و لە سەرەتادا نێوی گبری بووە کە بە تێپەڕینی کات بۆ جەبەلیە گۆڕدراوە.

3. کۆمەڵەی گەنجعەلی خان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

ئەو کۆمەڵە شوێنە مێژووییە بریتیە لە مەیدان، حەمامی گەنجعەلی خان (مۆزەخانەی خەڵکناسی) لە لای باشووری، زەڕابخانەی گەنجعەلی خان(مۆزەخانەی پارەی ئاسنی) لە لای باکووری، کاروانسەرا و قوتابخانەی گەنجعەلی خان لە لای ڕۆژهەڵاتی و هومار ئاو لە لای ڕۆژاوا و بازاڕی گەنجعەلی لە سێ لای گۆڕەپانێکدا کە لە سەردەمی سەفەوییەکان چێ کراوە.

4. سەهۆڵدانی مویدی

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

سەهۆڵدانی مویدی کەمان یەک لە گەورەترین سەهۆڵدانە خشتییەکانی جیهانە کە لە سەردەمی سەفەوییەکان چێ کراوە و ئێستا کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری کەمان.

5. قەڵای کچ

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

قەڵای کچی کرمان کە بە قەڵای کۆن و ئاگردانی ئاناهیتاش ناسراوە کە لە سەردەمی مادەکان چێ کراوە و بریتییە لە سێ نهۆمی نیوە وێران.

6. کۆمەڵەی ئیبراهیم خان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

ئەو کۆمەڵە بینا کۆنە کە پانتاییەکەی 4000 مەتری چوارگۆشە بریتیە لە قوتابخانە، بازاڕ، حەمام، هومارئاو، مزگەوت و ... .

7. ئەرگی ڕاین

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

ئەو ئەرگە لە شاری ڕاین لە باشووری شاری کرمان هەڵکەوتووە و سێهەم بینای خشتی جیهانە کە لە سەردەمی ساسانییەکان بە شکڵی چوارگۆش چێ کراوە.

8. حەمامی وەکیلی کرمان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

یەکێک لە حەمامە بەناوبانگەکانی ئێرانە و شوێنێکی جوان و سەرەنجڕاکێشەکان بۆ گەشتیارانە.

9. باخە سەرسەوزەکانی کرمان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

بریتی لە باخی شازادە، باخی فەتح ئاباد، باخی هرندی و ... کە سەرەڕای ئەوەیک کە کرمان لە ناوچەیەکی وشک و بیابانی هەڵکەوتووە لە نێو ئەو پارێزگایە دەدرەوشێنەوە و خۆیان دەنوێنن و دڵی هەموو گەشتیاران دەبەن.

10. بازاڕەکانی کرمان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

بازاڕی گەورەی کرمان.بازاڕی زەڕگەرەکان، بازاڕی مسگەرەکان، بازاڕی سەردار، بازاڕی ئیختیاری، بازاڕی ئەرگ

11. شوێنە زیارەتییەکانی کرمان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

مزگەوتی مەیلک، ئاگردانی کرمان، مزگەوتی گشتی، مەزارگەی شا نێعمەتوڵڵای وەلی، مەزارگەی موشتاقیە

12. شوێنە سروشتییەکانی کرمان

بیابانی وشک و دارستانی سەرسەوز لە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە

گوندی بەردینەی مەیمەند، تاڤگەی کشیت. بیابانی لووت، دۆڵی ڕاگە، ئەشكەوتی ئەیووب، دارستانی پەردیسانی قائیم، پسیتی ئیسکی سیرچ

News ID 53900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha