AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٨ ١٣:٢٥

سەرلەشکەر باقری: توانایی بەرگری ئێران هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە نییە

سەرلەشکەر باقری: توانایی بەرگری ئێران هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە نییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: توانی بەرگری ئێمە نەک هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بەڵکوو بۆ پارێزەری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێرانە. ئێران مافی هەیە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرگری لە سنوورە ئاوییەکانی بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری لە ڕایگەیاند: وڵاتێک کە کەناراوی درێژی هەیە و سنووری هەیە لە ئاوە ئازادەکاندا، هیچکات گەمارۆ نادرێت. گەلی ئێران بە ڕۆحیەی شەهادەت خوازی، گیانفیدایی و ورەی بەرزەوە، لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسێت و دەتوانێت بەرگری لە بەرژەوەندی خۆی لە هەموو بوارەکان بکات.


ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر توانا بەرگریە نوێیەکان لەوانە کۆپاپۆڕی درۆن بەر و وتی: ئەو کۆپاپۆڕە وەکوو بنکەیەکی گەڕۆک بە تواوەتی لە ناوخۆ چێ کراوە و دەتوانێت لە هەموو ئاوەکانی جیهاندا ئامادە بێت و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بکات.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: توانی بەرگری ئێمە نەک هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بەڵکوو بۆ پارێزەری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێرانە. ئێران مافی هەیە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرگری لە سنوورە ئاوییەکانی بکات.

سەرلەشکەر باقری ڕاشیگەیاند: ئەو ڕەوتەی گەشەی توانی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران درێژەی دەبێت و ئێران بە ئەو تواناییەوە توانی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی لە داهاتوودا دەبێت.





News ID 53887

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha