AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٤ ١٩:٣٠

کاردانەوەی ئێران بە تیرۆریست‌دانانی یەمەن لە لایەن ئەمریکا

کاردانەوەی ئێران بە تیرۆریست‌دانانی یەمەن لە لایەن ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەی بە تیرۆریست‌دانانی خەڵکی یەمەن لە لایەن ئەمریکای ئیدانە کرد و ئەو هەڵمەتانەی بە مایەی لاوازکردنی زیاتری سەروەری یاسا لە بواری نێودەوڵەتیدا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پلانی ئەمریکا بۆ بە ‌دانانی خەڵکی یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکای بە هەنگاوێکی پاساونەدەرانە و بێ‌بنەما زانی کە بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە و ڕێخۆشکەرە بۆ سەپاندنی گەمارۆگەلی دژە مرۆیی لە دژی گەلی یەمەن.

ناوبراو بە بیرهێنانەوەی هاوڕیزیی بەڕێزانەی خەڵکی یەمەن لەگەڵ گەلی چەوساوەی فەلەستین لە کاتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیی زایۆنییەکان، هەڵمەتی بەتیرۆریست‌دانانی خەڵکی یەمەنی بە پاڵپشتی و هاریکاریی ئەمریکا بۆ جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە لێک دایەوە و جەختی کرد: ئەم جۆرە هەڵمەتە سەرەڕۆ و بێ‌بنەمایانە دەبێتە هۆی لاوازیی زیاتری سەروەری یاسا لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشي لە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.

News ID 53717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha