AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٠ ١٧:٢٤

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران: بۆ بەرگری لە وڵات، ئامادەتر لە هەمیشەین

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران: بۆ بەرگری لە وڵات، ئامادەتر لە هەمیشەین

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی: بۆ بەرگری لە تەواوەتی سەرزەوینی، سەربەخۆیی و سەرفەرازی و سەربەستی گەلی مەزن و خاکی بەرینی ئێرانی ئیسلامی، ئامادەتر لە هەمیشەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی لە کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19ی هێزی زەوینی سپا، وێڕای بەسەرکردنەوەی قارەمانێتی و لێهاتوویی و جوامێری پێشمەرگە و خەڵکی کوردی پارێزگای کرماشان، وتی: ئێمە ئەوڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە تا ڕاگەیێنین بۆ بەرگری لە تەواوەتی سەرزەوینی، سەربەخۆیی و سەرفەرازی و سەربەستی گەلی مەزن و خاکی بەرینی ئێرانی ئیسلامی، ئامادەتر لە هەمیشەین.

سەردار سەلامی بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر گەلی بەستەزمانی سووریا و خاپوورکرانی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە، وتیشی: ئێوەە دیتتان کە چۆن ڕژیمی زایۆنی لە هیچ گەلێکی بەستەزمان ناوەستێ و مۆڵەتیان نادات، چونکە ئەو ڕژیمە مەنتق، دادپەروەری و بەزەیی نازانێت و لەگەڵ ئەوەی بۆنیان بەوەوە کرد کە گەلێک لاوازە، پەلامار و خاپووری دەکەن، بۆیە دەبێ بەهێز و ئامادە بین.

News ID 53506

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha