AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٩ ٠٩:٣٨

شەڕی نێوان ئەمریکا و ڕژێمی جۆلانی لە سەر نەوت و گاز

شەڕی نێوان ئەمریکا و ڕژێمی جۆلانی لە سەر نەوت و گاز

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لە سەرهەڵدانی گرژی لە نێوان ڕژێمی تیرۆریستیی جۆلانی و داگیرکەرانی ئەمریکا لە سەر سەرچاوە نەوتی و گازییەکانی سووریا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا دژایەتی داخوازیی توخمەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلان بۆ چۆڵکردنی هەندێک پێگەی نزیک لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی ئەو وڵاتە کردووە.

ئەم سەرچاوانه ئاماژه بەوەش دەکەن، توخمەکانی جۆلانی هەوڵیان دا هەژموونی خۆیان له ناوچەکانی نزیک له سەرچاوەکانی نەوت و گاز زیاتر بکەن، بەڵام هێزه داگیرکەرەکانی ئەمریکا دژایەتی ئەو پێشڕەوییانەیان کردووه و به به کارهێنانی هێز هەڕەشەیان لێکردوون.

ئەوان ڕایانگەیاند کە دژایەتی ئەمریکییەکان بۆ داواکاری توخمەکانی جۆلانی نیشان دەدات کە واشنتۆن دەیەوێت سەرچاوەکانی وزە وەک ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی بەکاربهێنێت، بەتایبەتی دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد.

ئەم سەرچاوانه ڕایانگەیاندووه که ئەمریکییەکان به بێ گوێدانه هاوپەیمانییەکانیان لەگەڵ جۆلانی چاویان له مانەوە له ناوچەکه و هێرشکردنه سەر سەرچاوه نەوتی و گازه کانی سووریایه.

News ID 53475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha