بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزاق ئەلعەکیدی، یەکێک لە شێخەکانی هۆزی ئەلعەکەیدەت کە لە سووریا دەژین، جەختی لەوە کردووەتەوە کە شەڕێکی بەرفراوان لە نێوان توخمەکانی پەیوەست بە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی هەیە، وەک لە ئەنجامدا بەشێک لە سەرکردەکانی ئەم دەسەڵاتە تیرۆریستییە لێی جیابوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێک لە سەرکردەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی جیابوونەوەیان لەم گرووپە ڕاگەیاندووە، چونکە ناڕەزایەتیان بەرامبەر دابەشکردنی پۆستە گرنگ و سەرەکییەکان لەلایەن جۆلانی و بەشدارینەکردنیان لە سوپای نوێی سووریادا هەیە.
ئەلعەکەیدی ڕایگەیاند: جۆلانی پۆستی گرنگی لە بەشی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا داوە بەو کەسانەی کە لە ژێر لێپێچینەوەدان و خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین. ئەم کەسانە پێشتر لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی قاعیدە و داعش بەشدارییان کردووە.
جەختیشی کردەوە: هەروەها ناکۆکی لە نێوان توخمەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی و شێخەکانی هۆزەکانی شارەکانی سووریادا سەریهەڵداوە لە دوای دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی پێشووی سوپای ئەم وڵاتەن. ئەم کەسانە هەڕەشەیان لە باندی جۆلانی کردووە کە کردەوەی چەکداری بەرامبەریان دەگرنەبەر.
Your Comment