بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ئیسرائیل ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان گیدیۆن سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بڵاوکردەوە.
ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هوم”ی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە زانیاری بەرپرسانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ورد لە نێوان گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئێلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراوە.
وەک ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس له پێشهاتەکانی ناوچەکه کراوە، جگەلەوەش ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان و ڕەشەکوژی و دەستبەسەرکردنی کوردان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە زانیاری وردی بە ئیسڕائیل داوە.
میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە و لەسەر دۆخی سوریا قسەیانکردووە.
News ID 53411
Your Comment