بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار هادی مەلانووری فەرماندەی سپای پارێزوانی فڕۆکەوان وتی: 5 ی بەفرانبار هاوکاتە لەگەڵ چلەمین ساڵڕۆژی دەرکرانی فەرمانی مێژوویی ڕێبەری ئێران بۆ ئامادە بوونی سپا لە کۆمەڵەی فڕۆکەخانە، فڕۆکەی موسافربەری و پیشەی هەواوانی وڵات کە ئەو ڕاسپاردە لە 40 ساڵی ڕابردوودا بە بێ یەک چرکە وەستان ، ئەنجام دراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕاسپاردە لە 40 ساڵی ڕابردوو سەرەڕای هەڕەشەکان، جووڵەی دژبەران و گرووپە دژبەرەکان و مونافقین تا ب ەئەمڕۆ سەداسەد سەرکەوتوو بووە و ئێمە لە پیشەی هەواوانی و ڕفاندنی سەرکەوتنی فڕۆکەمان نەبووە.
فەرماندەی سپای پارێزەوانی فڕۆکەوانی وتیشی: لە یەکساڵی ڕابردوودا لەسەر ئاسمان و لە فڕۆکەدا هەڕەشەیەکی جیدیمان نەبووە. بەڵام لەسەر زەوی لەبەر هاتوچۆی ساڵانە 44 بۆ 46 ملیۆن موسافر لە فڕۆکەخانەکان و پشکنینیان لە لایەن سپاوە، هەندێک دۆزینەوە هەبووە کە ئەگەری هەڕەشە لە سەر ئاسمان بوو بۆ نموونە، چەکی گەرم، چەکی سارد، ئامیری جۆراوجۆر و ..، هەوڵمان دا بە ڕێگری بۆ نێو فڕۆکە، ببینە هۆی ئاسایشی خەڵک.
فەرماندەی سپای پارێزوانی فڕۆکەوانی وتی: لە 40 ساڵی ڕابردوو نزیک بە 200 حاڵەتی پووچەڵ کردنەوەی ئۆپراسیۆنمان هەبووە کە هەندێکی لەسەر زەوی و هەندێکیشی لە ئاسمان پووچەڵ کراوەتەوە.
News ID 53263
Your Comment