بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە لە ڕەوتی هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی سووریا لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە درۆنەکانی تورکیا 17 هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە سڤیلەکان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا لەوانە شاری کۆبناێ و منبەج بە بیانووی تێکشکاندنی بنکەی هێزە کوردییەکان.
ئەوان ڕایانگەیاند کە تورکیا بە ئەو هێرشانەوە بەدوای دروست کردنی بەستێن بۆ کۆنترۆڵی شارە کوردنشینەکانە.
سەرچاوە سووریاییەکان جەختیان کرد: ئەو وڵاتە خەریکی ڕێبەرایەتی کردنی شەڕێکە کە لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی دابەش بوونی کۆمەڵگای سووریا و دروست بوونی پیلان و ئاژاوەی عەرەبی - کوردی.
سەرچاوە ئاگادارە سووریاییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە ئاشکرایان کرد کە ئەمریکا بەدوای کردنەوەی بنکەیەکی گرینگ لە نزیکی دیمەشقە و ئەو هەوڵە بە نیشانی دانی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەبو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام ئەنجام دەدرێت و بەزوویی رادەگەیێندرێت.
ئەوان ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە بارییەکانی ئەمریکا جیهازاتی سەربازی و سەدان هێزیان بەرەو بنکەی خراب ئەلجیر لە دەڤەری حەسەکە گەشت پێداوە.
سەرچاوە سووریاییەکان ڕاشیانگەیاند کە ئەمریکا خێرا خەریکی تۆکمە کردنەوەی بنکەکانی خۆی لە سووریا و کردنەوەی ژمارەیەکی زۆری هێڵی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی سەدانی سەرباز لە بنکەی عەین ئەسەدەوە لە عێڕاق و دیکەی بنکەکان لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بۆ ئەو وڵاتەیە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە دانیشتووانی ئیدلب کە ساڵەهایە لە ژێر دەسەڵاتی تەحریرولشامن، بەهۆی دیار نەبوونی چارەنووسی زیاتر لە 200 زیندانی لە ئەو ناوچە نیگەرانن.
چالاکانی سووریایی ئاشکرایان کردووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی جەولانی هەوڵی داگیر کردنی سەدان خانوو لە حەما، حەلەب، تەرتوس و دیمەشقیان داوە و لەوانەیە هەر ئەوە ببێتە هۆی کۆچی خاوەن ماڵەکان.
Your Comment