بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا الیوم، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەروەی ئەمریکا وتی: ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەیە، بەڵام ئەو بابەتە پێوەندی بە وەڵامی تارانەوە هەیە.
بلینکێن وتیشی: من پێم وایە کە ئاسۆی دانوستانەکان ڕوونە. بەڵام ئاساییە کە ئەوە پێوەندی بە هەڵبژاردنی ئێران و ئەو بابەتەوە پێوەندی هەیە کە ئایا تاران لە ئەو ڕەوتەدا بەشدار دەبێت یان نا.
ناوبراو وتی کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ بڕیار لەسەر ئەگەری هاوکاری لەگەڵ تاران دەدات.
کەناڵی ئەلجەزیرەش لە زمانی بلینکێنەوە راپۆرتی دا کە واشنتۆن بەدوای پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ مسکۆ نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی غەززە دوای جێبەجێ کردنی ئاگربڕیش پاگەندەی کرد: ئیسرائیل ئەبێ هەوڵ بدات کە ڕێگری بکات لە بەهێز بوونەوەی دووبارەی حەماس لە غەززە و بەدوای ئاوەدان کردنەوەی غەززەوە بێت.
Your Comment