بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕووداوەکانی سووریا ئێستا بووەتە هۆی پێچراوتر بوونی دۆخی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و وڵاتانی جیاواز بە ئەنگێزەی جیاوازەوە بەدوای دەستێوەردان لە ئەو وڵاتەن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورلیا سەبارەت بە دوایین دۆخی سووریا و دۆخی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەو وڵاتە گفتوگۆی کرد.
بلینکێن لە ئەو پێوەندیەدا لەسەر گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات لە سووریا و پێکهێنانی دەوڵەتی گشت گیر لە ئەو وڵاتە جەختی کرد. بلینکێن لەسەر گرینگایەتی ڕێزی هەموو لایەنەکان لە سووریا بۆ مافی مرۆڤ و پاڵپشتی لە خەڵکی سڤیل لەوانە کەمینەکان جەختی کرد و لەسەر درێژەی چالاکی هاوپەیمانی بەرەنگار بوونەوەی داعش داکۆکی کرد.
ئەردۆغانیش لە ئەو پێوەندییەدا داوای بووژانەوەی دەستبەجێی سووریای کرد.
هەواڵدەری ڕۆیتێرز دەڵێت بلینکێن بڕیارە ڕۆژی هەینی بچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکەکەی دیدار و گفتوگۆ بکات.
Your Comment