بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە لە ڕێگای ئەمریکاوە لەگەڵ تورکیا و تەحریرولشام لە پێوەندیدان، جەختی کرد کە ئامادەی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی نوێی دیمەشقیشین.
بە پێێ نووسراوی کەناڵی ئەلحەدەس، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کەناڵە ڕایگەیاند: پێوەندی ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی دیمەشق ئاسایی دەبێت و درێژەی دا کە ئێمە لەگەڵ حکومەتی پێشووی دیمەشق هیچ پێوەندی و هاوکاریەکمان نەبووە و زۆربەی کاتەکان لەگەڵ ئەوان لە پێکدادان بووین.
کۆبانێ زیادی کرد: ئێمە لە ڕێگای ئەمریکاوە لەگەڵ تورکیا لە پێوەندیداین کە کۆتایی بە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە بهێنێت و هەروەها لە ڕێگای ئەمریکاوە لەگەڵ تەحریرولشامیش پێوەندیمان هەیە.
Your Comment