بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی ، ڕۆژی دووشەممە 12 ی مەی 2025 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە و چەک داماڵینی هێزەکانی پەکەکە کۆتایی هێنا بە سەرجەم بیانووەکانی تورکیا بۆ داگیر کردنی بەشێکی بەربڵاو لە خاكی عێراق.
ئەمینداری گشگتی عەسائیب ئەهلی حەق داوای لە پەرلەمان و دەوڵەتی عێراق کرد کە بۆ چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی تورکیا ڕادەست کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە خاكی عێارق، هەوڵی پێویست دەستپێبکەن.
خەزعەلی جەختی کرد کە بڕیاری پەکەکە، بیانووەکانی تورکیا بۆ بوون لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە خاکی عێراقی پووچەڵ کردووەتەوە؛ ناوچەگەلێک کە ڕووبەریان دەگاتە زیاتر لە پێنج هەزار کیلۆمەتری چوارگۆش و تێیدا زیاتر لە 183 بنکەی سەربازی تورکیا لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و بەعشیقە، کراوەتەوە.
ناوبراو هەروەها داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە چاوەدێری تەواوی لەسەر ڕەوتی ئاشتی هەبێت و هەموو توانی خۆی بۆ مسگ=ۆگەر کردنی سەرکەوتنی بەکار بهێنێت؛ چونکوو ئەوە لە درێژەی بەرژەوەندی و پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراقە.
Your Comment