بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی "المسیرە" لە ڕاپۆرتێکدا ڕوانیویەتییە وردەکارییە ئامارییەکانی خولی دووەمی شەڕ و ململانێی ئەمریکا و یەمەن کە 52 ڕۆژ (لە 15ی مارچ تا 7ی مەی)ی خایاند. ڕاپۆرتەکە بە تایبەتی تەرکزی دەخاتە سەر شەڕ و پەلاماری هێزی چەکداری یەمەن بۆ سەر دوو کۆپاپۆری فرۆکەبەری ئەمریکایی بە ناوەکانی "یوو ئێس ئێس هێری ترۆمەن" و "یوو ئێس ئێس وینسۆن" و پاپۆرە جەنگییە پەیوەستەکان بەو دووە.
یەکەم پەلاماری ئەمریکاییەکان بۆ سەر یەمەن کاتێک دەستی پێکرد کە عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی هەڕەشەی چوار ڕۆژەی لە ڕژیمی زایۆنی کرد بۆ کردنەوەی ڕێڕەوگەکان و گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە. بەڵام کاتێک کە ڕژیمی زایۆنی بەهای بەم هەڕەشە نەدا و هێزەکانی یەمەن بە ناچار هێرشەکانیان بۆ سەر پاپۆرە زایۆنییەکان لە دەریای سوور دەستپێکردەوە، ئەمریکا خێرا هێرشی ئاسمانییەکی بەربڵاوای کردە سەر ئامانجە مەدەنییەکانی یەمەن و چەندین هاووڵاتی یەمەنی شەهید و بریندار کرد. لە بەرامبەردا هێزەکانی یەمەنیش کۆپاپۆری فرۆکەبەری ترۆمەن و پاپۆرە پەیوەستەکانیان لە باکووریترین بەشی دەریای سوور کردە ئامانج.
ئەمە دەسپێکی خولی دووەمی شەڕی لە نێوان ئەمریکا و یەمەن بوو کە زۆر لە خولی یەکەم ئاڵۆزتر بوو و بەپێچەوانەی خولی یەکەم، لەم خولەدا هێزەکانی یەمەنی هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی شەڕ و هێرشی ئەمریکاییەکان، بە هاویشتنی 18 مووشەکی بالستیکی و باڵداری و درۆنی بۆ سەر کۆپاپۆری ترۆمەن لە 16ی مارچ، وەلامێکی توندیان بە دوژمن دایەوە،
ڕێژە و ئامارەکانی شەڕی ئەمریکا و یەمەن
هێزی چەکداری یەمەن لە خولی دووەمی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا 24 راگەێیندراوی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بە 42 هێرش بۆ سەر ئامانجە ئەمریکاییەکان کراوە کە لەو ڕێژەیە 24 هێرشیان بۆ سەر کۆپاپۆری ترۆمەن بووە و سێ جاریش لە ڕۆژانی 18، 21، 22ی ئاڤریڵ کۆپاپۆری وینسۆن کراوە ئامانجو لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، ئەو کۆپاپۆرە ناچار لە کشانەوە بەرەو قووڵاییەکانی ئەقیانووسی هیند بووە.
تاکتیکەکانی شەڕ و ئەنجامەکانی
ئا. هەڵاتنی پەیتا پەیتایی ترۆمەن: لە ڕاگەیێندراوی هێزی چەکداریی یەمەندا هاتووە کە کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگری ترۆمەن، چەندین جار بۆ خۆپاراستن لە هێرشی هێزەکانی یەمەنی، ناچار لە پاشەکشێ بۆ باکووریترین شوێنی دەریای سوور تا نزیکیی کاناڵی سوئیز بووە؛ شوێنێک کە کۆپاپۆری وینسۆن و پاپۆرە جەنگییە هاوپەیوەندەکانی تر لە بەحرولعەرەب چاوەروانی بوون.
بەوەشەوە هێزی ئاسامانی ئەمریکا لە 28ی ئاڤیرڵدا پشتڕاستی کردەوە کە کۆپاپۆری ترۆمەن کراوەتە ئامانجی مووشەکی یەمەنی و 3 فرۆکەی ئێف 18 بەربوونەتەوە ناو دەریا.
ب. هێرش بۆ سەر وینسۆن: هێرش بۆ سەر کۆپاپۆری وینسۆن لە 18ی ئاڤەیڵ دەستی پێکرد و لە پاش ئەوە 4 هێرش کرایە سەر ئەو کۆپاپۆرە و ناچار لە پاشەکشێ بۆ دوورترین شوێنی ئەقیانووسی ئارام کرا و لە چوارەمین هێرش بۆ سەر ئەو کۆپاپۆرە، ئەمریکا ناچار لە قبووڵکردنی ئاگربڕ کرا و ئەمریکا بەبێ وەدیهاتنی ئامانجەکانی لەو شەڕەدا کە بریتیبوون لە پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنی و لاچوونی گەمارۆی سەر پاپۆرەکانی ئەو ڕژیمە، ناچار لە کشانەوە بوو.
Your Comment