بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوە مەیندانییەکان لە دەڤەری شاری حەما ڕاینگەیاند کە تیرۆریستەکانی ناسراو بە عەسائیب حەمرا لە ناوچەی جبل زین العابدین کەوتوونەتە داوی ئەرتەشی سووریا.
ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاند کە خەسارەکان لە تیرۆریستەکان زۆر بووە و تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون.
شەڕی حەما لە ئێستادا گەورەترین بەرەی شەڕی تیرۆریستەکان لە دەسپێکی خولی نوێی پێکدادانەکان لە سووریا دێتە ئەژمار کە تێیدا جۆرەکانی چەکی قورس و درۆن بەکار هێنراوە بەڵام سەرەڕای ئەوە خەسار قورسیشیان بەرکەوتووە.
لەلایەکی تریشەوە سەرچاوە سوورییەکان لە بەردەوام بوونی پێکدادانەکانی سوپای سووریا لەگەڵ تیرۆریستەان لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەلەب و دەڤەری باشووری ئیدلب هەواڵ دەدەن کە لە ئەو ناوچە ئەرتەشی سووریا هێڵی پشتیوانی تیرۆریستەکانی کردووەتە ئامانج.
Your Comment