بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ لە هەنگاوێکی دژبەرانەدا، گەمارۆگەلێکی نوێیان لە دژی کەرتی پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند.
ئەم گەمارۆیانە کەسێک و چوار دامودەزگای ئێرانی کردۆتە ئامانج کە بریتین لە کۆمەڵەی پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران(IRISL) و محەمەدڕەزا خیابانی بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵەیە بە بیانووی گواستنەوەی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا،
هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی یەکێتی ئەورووپا، گەمارۆکان لە دژی ئێران قەدەغەی هەناردە، ئاراستەکردن، گواستنەوە یان فرۆشی پاژە بەکار هێنراوەکان لە گەشە و بەرهەمهێنانی مووشەک و درۆن لە یەکێتی ئەورووپا بۆ ئێرانیش لەخۆ دەگرێت.
Your Comment