بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەفەرەکەی لاریجانی بۆ لوبنان و سووریا وتی ئەوە نیشانەی بەکارهێنانی هەموو دەفرایەتییەکان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی دیپلۆماسی ئێران.
ناوبراو درێژەی دا: بە پێی بڕیارنامەی 533 هەڕەشە بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکانە و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ لە ئەو بارەوە وەڵامدەر بێت.
بەقایی سەبارەت بە گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا زیادی کرد: کەناڵی پێوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا نووسینگەی پاراستنی بەروەژەندییەکان لە سویسڕایە و لە پێشەوەش هەر هەبووە.
هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەورووپا لەسەر پاپؤڕوانی ئێران و وەڵامی ئێران وتی: بەدڵنیاییەوە هەر کارێک هەمبەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی ئێمە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەورووپا وتی: لەگەڵ ئەورووپا سەبارەت بە هەر نیگەرانییەک کە هەبووە، گفتوگۆ کراوە. و گفتوگۆکان بە پێی سەربڵندی، بەرژەوەندی و قازانجی ئێران بووە.
بەقایی سەبارەت بە ویستی ئەورووپا بۆ دانوستان وتی: ئێمە هاوپەیوەند بە پرسی ئەتۆمی هیچ کات دانوستانمان بەجێ نەهێشتووە و لە هەموو ئەم ساڵانە پرسی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ئارادا بووە و ئێران نیازپاکی خۆی نیشان داوە و سەردانەکەی گرۆسیش باش چووە پێشەوە.
هەروەها بەقایی لەسەر پرسگەلێک وەکوو ئەوەی کە بۆ پاراستنی ناوەندە ئەتۆمییەکانمان هەموو هەوڵێک دەدەین، پێشوازی لە پەرەپێدان بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و وڵاتانی ئیسلامی دەکەین، بێ بنەمایی بوونی ئیسرائیل لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، دڵنیا بوونی ئیسرائیل لە سزانەدان، پاساودانی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە، پێوەندی ئێران و ئەمریکا، ڕێکاری پێویست بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، گرینگی دان بە یەکپارچەیی خاکی ئێران و هتد قسەی کرد.
Your Comment