بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا ئەمانی سێشەممە 22 ی خەزەڵوەری 1403 بە ئامادەبوون لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی وتی: پەیجێرەکان لەلایەن حزبوڵڵاوە کڕدرابوو، بەڵام بۆ کاری سەربازی بەکار نەدەهاتن.
ناوبراو زیادی کرد: لە لوبنان شتێک بە ناوی ئاژیری سوور وەکوو ئەوەی کە لە ئیسرائیل هەیە، بۆ هۆشداریی گشتی بوونی نییە. ئەو ئامێرانە دراوەتە بەرپرسانی فرۆشگەکان، بەرپرسانی قوتابخانەکان، تەنانەت قوتابخانە ئێرانییەکانیش.
ئەمانی لە وەڵام بە ئەو دەنگۆیە کە پەیجێرەکان بەس بۆ ئەندامانی حزبوڵڵا بووە، وتی: ئەندامانی حزبوڵڵا هەرگیز لە ئەو ئامێرانە بۆ کاری سەربازی کەڵکی وەرنەگرتووە. ئەو پاگەندە درۆیە. من کە کەسێکی سەربازی نیم و ئەو ئامێرە بۆ راگەیاندن لە دۆخی بەپەلە درابووە دەستی من.
ناوبراو درێژەی دا: تەنانەت لە نێوان شەهیدان و برینداربووەکانی ئەو ڕووداوەشدا ژنان و منداڵان بوون کە نیشانی دەدات کەسانێکی ئاسایییش لە ئەو ئامیرانە کەڵکیان وەردەگرت. ئاڵبەت ئەو ئامیرانە بە شێوەیەک داڕێژرابوون کە ئەگەر بەکاریش نەهاتبان، دوای چەند چرکەوە خۆمەش دەتەقانەوە.
ئەمانی وتیشی: نتانیاهۆ چەند ڕۆژ پێش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی قبووڵ کرد و ئەوە بۆ خۆی جەنایەتی جەنگییە. بەکارهێنانی مادەی تەقەمەنی لە ئامیرێکی پێوەندی کە بۆ کاری ناسەربازی بەکار دەهات، قەدەغە و جەنایەتی جەنگییە. ئەوە جەنایەتی جەنگی بوو کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە ئەنجام درا و بەداخەوە درۆی لە پاڵ بوو.
باڵوێزی ئێران سەبارەت بە دۆخی تەندروستی خۆی وتی: لە ئەو ڕووداوەدا دەموچاوم و بەتایبەتی لای ڕاستی دەموچاو خەساری زیاتری پێگەییشت بەڵام چاوم هەر دەبینێت و چاوی چەپم کە خەساری کەمتری بینی ، گەڕاوەتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی و هەروەها نینۆکەکانی دەستم لەدەست داوە.
Your Comment