AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٨ ٢١:٢٩

ئەمڕۆ لە چەندین بەرە؛

هێرشی قورس و بەرفراوانی حزبوڵا بۆ سەر ئیسڕائیل

هێرشی قورس و بەرفراوانی حزبوڵا بۆ سەر ئیسڕائیل

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین هێرشی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامداوە، بنکەی هێزی ئاسمانی و پەڕەشووتی ئەم هێزانەی کردۆتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیزبوڵڵای لوبنان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چەندین هێرشی دژە زایۆنیستی لە ناوچە جیاجیاکانی ناوچە داگیرکراوەکان بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەی ژمارە 1ی حیزبوڵڵای لوبناندا ڕاگەیێندراوە: بنکەی دەریایی ستیلا ماریس سەر بە ڕژێمی زایۆنی کە وەک بنکەیەکی ستراتیژیی کۆنتڕۆڵ و چاودێری هێزی دەریایی لە کەناراوەکانی باکوور کەڵکی لێوەردەگیرێت، لە لایەن زنجیرەیەک مووشەکی خۆڕاگرییەوە کراوەتە ئامانج.

بەیاننامەی ژمارە ٢ی حیزبوڵا لە لوبنان هێرشی ئەم حیزبەی بۆ سەر بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامەت داود کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەیفا بە چەند مووشەکێک ئاشکرا دەکات.

هەروەها حیزبوڵا لە چەندین بەیاننامەی تردا ڕایگەیاند کە هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەی هێزەکانی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی جەل ئەلحەمەر لە باشووری شاری ئەلعەدیسە و ژمارەیەک لە زایۆنیستی کوژران و بریندار بوون لەم هێرشانەدا.

هەروەها چەندین شارۆچکە و بنکەی سەربازی ئیسڕائیل ئەمڕۆ پێکراون.

News ID 52606

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha