ئەنوەر ئیسماعیلی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە بەهرەمەندی لەسەدا ٦٥ی حەشیمەتی پاریزگای کوردستان (یەک ملیۆن و ١٥٠ کەس) لە خزمەتەکانی بیمەی سڵامەت وتی: لە ئێستاکەدا بیمەنامەی خۆڕایی بۆ ٥٠٠ هەزار جەماوەری گوندنشین و سەرجەم ٩٠٠ هەزار کەس لە پارێزگای کوردستان دەردەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکاریکردنی یەک هەزار و ١١٤ ناوەندی دەرمانی و تەندروستی لەگەڵ ئەو بیمەیە، وتیشی: بیمەی سڵامەت لەسەدا ٤٣ی خزمەتەکان و لەوان دابینکردنی دەرمانی نوێ، جیهازاتەکان، بواری تەندروستی و خزمەتکاری نەشتەرگەرییە نوێیەکان و دەرمانی لێکدراوی ڕووماڵ دەدا.
بەڕێوەبەری گشتیی بیمەی سڵامەتی کوردستان سەبارەت بە خۆڕاییبوونی بیمەنامە بۆ ٥ دەهەکی خوارەوەی کۆمەڵگا، ڕوونی کردەوە: لەمناوە کەسانی کەمداهات و چێنەکانی خوارەوەی کۆمەڵگا، دانیشتووانی ناوچە پەراوێزییەکان و دایکانی دووگیان و شیردەران لە بیمەنامەی خۆرایی بەهرەمەندن و هاوکات ١٢٦ گرووپی نەخۆشینی ناعیلاج بەخۆڕایی لە خزمەتەکانی ئەم بیمەیە کەڵک وەردەگرن.
ناوبراو سەبارەت بە پاڵپشتی لە لاوێتی جەماوەری و پرسی نەزۆکی و دایکانی دووگیان، ڕایگەیاند: هەموو خزمەتەکانی منداڵداربوون بۆ ئەو دایکانە لە لایەن بیمەی سڵامەتەوە ڕووماڵ دەدرێ و خۆڕاییە و منداڵی لەدایکبووەش تا ٧ ساڵ خزمەتی خۆڕایی وەردەگرێت.
ڕاشیگەیاند: مانگانە لە کوردستاندا ٢٠٠ ملیارد ڕیاڵ لە بیمەی سڵامەت تەرخانی خزمەتەکانی وەک پەرەستاری و دراو و شیری ویشک و نرخی بنەمایی و نەخۆشینی ناعیلاج دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە ٢٠ نەخۆشخانە، یەک هەزار و ١١٤ ناوەند و ١١٨ پزیشکی پارێزگای کوردستان هاوکاری چالاکانەی لەگەڵماندا هەیە.
شایانی باسە بیمەی سڵامەت بە گەورەترین ناوەندی بیمەکردن بە پێوەری دەرمان لە ئێران دێتە ئەژمار کە لە بواری ڕووماڵدان و پاڵپشتی ماڵی لە نەخۆشان لەپێناو دەستەبەرکردنی دادپەروەرانەی تەندروستی بۆ هەمووان بە تایبەت چینە کەمداهات و دەستکورتەکان چالاکە.
Your Comment