AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٨ ١٩:٣٩

لە دیداری عێراقچی؛

پێداگریی ئەردۆغان لە پەرەدانی پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران

پێداگریی ئەردۆغان لە پەرەدانی پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران

سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە پەرەدان بە پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەیدعەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەوی ئەندامی کۆمکاری ناوچەیی ٣+٣ و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵایە تورکیا، گەیشتە ئەستەنبۆڵ و ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیداری کرد.

عێراقچی لەو سەفەرەدا وێرای ڕاگەیاندنی سڵاوی سەرۆک کۆماری ئێران بە هاوتای تورکیای، جەختی لە تۆکمەی پێوەندییە ناوچەییەکان و پەرەدان بە پێوەندیی دوو قۆڵی ئەنقەرە-تاران لە بوارگەلی بازرگانی، ئابووری، گەشتیاری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەوڵی هاوبەش بۆ وەستاندنی ماشینی تیرۆری ڕژیمی زایۆنی کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لەو دیدارەدا وێڕای نرخاندنی هاوکاریی شلگێڕانە و نزیکی ئێران و تورکیا وەک دوو وڵاتی گرنگی ناوچە بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، جەختی لە تۆکمەکردن و پەرەدان بە پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکان بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرد.

News ID 52320

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha