AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٢ ١٥:٠٠

قەرقاش بە نامەکەی ترامپەوە پاش کەمێکی تر دەگاتە تاران

قەرقاش بە نامەکەی ترامپەوە پاش کەمێکی تر دەگاتە تاران

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەردانەکەی شاندێکی ئیماراتی بە سەرۆکایەتی ئەنوەر قەرقاش بۆ تاران هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێکی ئیماراتی بە سەرۆکایەتی ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیمارات ئەمڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی نامەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئێران دەگەنە تاران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو نامەیەی کە گوایە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران نووسیویەتی، وتی: ئەم نامەیە نووسراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان.

وتیشی: بڕیارە بەم نزیکانە نێردراوێکی وڵاتێکی عەرەبی ئەم نامەیە بهێنێتە تاران.

News ID 54280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha