بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی کۆڕبەندی کارخولقێنەرانی ئێران وتی: ئەگەر دانوستان بە کەرامەت و لەسەر بنەمای ڕێز و قازانجی یەکتر بێت، دادەنیشین و قسە دەکەین، بەڵام زمانی هەڕەشە و هێز بە هیچ شێوەیەک لای ئێمە قبوڵ نییە.
پزشکیان وتی: ئێمە دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ دونیا هەبێت ئێمە نامانەوێت بتۆرین و شەڕ لەگەڵ کەسدا بکەین، بەڵام هەروەها نامانەوێت بە زەلیلەوە لەبەردەم کەسدا کڕنۆش بەرین. ئێمە بە کەرامەتەوە دەمرین، بەڵام بە زەلیلبوونەوە ڕاناوەستین. زمانی هەڕەشە قبووڵ ناکەین.
Your Comment