بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەلجەزیرە، کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە بێ ئاماژە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنە لە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی 2018 و هەروەها بێ کردەوەیی تەواوی ئەورووپا هەمبەر بەڵێنەکانی، لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد: درێژەی پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دژی بەڵێنەکانی تارانە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا زیادی کرد: هیچ جێگرەوەیەک بۆ ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوونی نییە.
کایا کالاس هاوپەیوەند بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی لە دژی خەڵکی سووریاش وتی: ئێمە ئامادەین لە ئەگەری هەر جۆرە چڕ بوونەوەیەکی دۆخەکە، دیسانەوە گەمارۆکان لە دژی سووریا دەسەپێنینەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی کارەساتباری خەڵکی فەلەستین وتی: ئێمە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای غەززە بە توندی ڕەت دەکەینەوە و پێشوازی دەکەین کە گەڵاڵەی بووژانەوەی غەززە لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە. هەروەها وتی کە پاڵپشتی دەکەین لە دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەورووپا زیادی کرد: یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە غەززە نابێت سیاسی بکرێتەوە و ئەبێ هەموو لەمپەرەکان هەڵبگیردرێت.
Your Comment