بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئەرتەشی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاگەندەی تیرۆری یەحیا سینوار سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی کرد. بەڵام بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە ئەو بارەوە هێشتا بەیاننامەیەکی دەرنەکردووە.
یەحیا سینوار فەرماندەیەکی فەلەستینی بوو کە لە دەسپێکی کاری حەماسەوە لە غەززە، چووە ڕیزی کەتیبەکانی عزەدین قسامەوە و بووە یەکێک لە ڕێبەرەکانی.
سینوار بەهۆی ڕۆڵێکەوە کە لە ئۆپراسیۆنی کۆماندۆیی هەیبوو ، یەکێک لە ئەو کەسانە بوو کە ئیسرائیل بەدوایاندا دەگەڕا.
لەدایک بوون و ڕەچەڵەک
یەحیا ئیبراهیم حەسەن سینوار ناسراو بە ئەبوو ئیبراهیم لەدایک بووی 16 ی سێپتەمبەری 1975 لە کەمپی ئاوارەکان لە خان یوونسە. بنەماڵەکەی دوای کۆچ لە شاری خۆیان مجدل عسقلان لە ساڵی 1948 چوونە خان یوونس.
خوێندن
ناوبراو خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی سەر بە ڕێکخراوی فریاکەوتن بۆ پەنابەرانی فەلەستینی واتا ئونروا تێپەڕاند. یەحیا لە تەمەنی خوارەوە چووە ژیر کاریگەری برا گەورەکەی محەمەد لە ڕێبەرانی نسراوی حەماس و سەرۆکی نووسینگەی سیاسییەوە لە غەززە.
ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی
ناوبراو لە سەرەتای چالاکییەکانەوە، کەسێکی ناسراو بوو بەتایبەتی لە ئینتفازەی گەورە لە ساڵەکانی 1987 تا 1993.
هەروەها لە ساڵی 2005 پۆستی فەرماندەیی تیپی خان یوونسی گرتە ئەستۆ.
یەحیا بووە ئەنداێکی بەرچاو کەتیبەکانی قسام و خۆی لە محەمەد زەیف و جێگرەکەی مەروان عیسا نزیک کردەوە .
ئەزموونە سەربازییەکانی
سینوار ژیانێکی نائاسایی و شاراوەی هەبوو، بە شێوەیەک کە زۆربەی دانیشتووانی غەززە لە نزیکەوە نەیاندیبوو. سینوار بۆ خۆ پاراستن لە بەرانبەر تیرۆرەکانی ئیسرائیل بە شێوەی شاراوە ژیانی دەکرد و لە ماوەی 20 ساڵدا لە 6 جار تیرۆر ڕزگاری بوو. ناوبراو لە ساڵی 2005 ەوە تا 2022 لە بەرچاوی خەڵکەوە دوور کەوتەوە.
ئیسرائیلییەکان یەحیا سینواریان بە مێشکی زۆربەی ئۆپراسیۆنە کۆماندۆییەکان بەتایبەتی بۆمبی تۆنێل کە شوێنە سەربازییەکانی ئیسرائیلی بۆ ماوەی 5 ساڵ کردەئامانج، دەزانی.
ناوی یەحیا سینوار لە ئۆپرراسیۆنی "دوور کەوتنەوە لە وەهم" کە تێیدا ، ناوەندێکی سەربازی ئیسرائیلی لە ڕەفەح کرایە ئامانخ، بە شێوەی بەربڵاو هاتە ئاراوە. ئەو کە وەکوو داڕێژەری ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی ئەسیرە فەلەستینییەکان لەگەڵ گلعاد شالیت سەربازی ئیسرائیلی دەناسرا، پێی وابوو کە ڕێگاچارەی ئازادی نزیک بە 5 هەزار فەلەستینی گۆڕینەوەی دیلەکانە.
شیاوی باسە ، ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکان ناسراو بە شالیت ناچاربوو، لە باتی ئازادی یەک سەربازی ئیسرائیلی 100 دیلی فەلەستینی ئازاد بکات.
Your Comment