AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٠ ٠٩:٥٧

لە لێدوانێکدا؛

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: تاران بە دوای شەڕ و ئاژاوەوە نییە

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: تاران بە دوای شەڕ و ئاژاوەوە نییە

باڵوێزی ئێڕان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای شەڕ و ئاژاوەوە نییە، بەڵام تەواو ئامادەی پاراستنی سەروەریی خاکی خۆمان لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژییەکداین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیرسەعید ئەیرەوانی باڵووزی و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێةج‌شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە لوبنان، وتی: بێ‌گومان ئێران لە مافی بنەمایی خۆی بۆ بەرگریی ڕەوا، هاوسەنگ لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی، کەڵک وەردەگرێت و ئەنجومەنی ئاسایش لە وەڵامی یاسایی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

دیپلۆماتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی: لوبنان لە قۆناغی داڕمانو تراژیدیای مرۆییە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نابێ مۆڵەت بدا ئەو کارەساتە تەشەنە بستێنێت. پێویستە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەبێ ئاستەنگ بگاتە لوبنان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ خێرا پاڵپشتیی ماڵی و لوجێستیکی پێویست دابین بکات تا بەو متمانەیە بگەین کە پێدوایستییەکان گەیشتۆتە دەست حەشیمەتی زیان پێگەیشتوو.

ئەیرەوانی هەروەها ڕوو لە ئەنجومەنی ١٥ ئەندامیی ئاسایش ڕایگەیاند: متمانە و ڕەوابوونی ئەم ئەنجومەنی ڕووی لە مەترسییە. کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری هەڵمەت و ئاگربڕی خێرایە و ئەمە نەک داواکاری، بەڵکوو زەرورەتە و هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش کە بۆ کۆمەڵکوژی و جەنایەتەکانی دژی گەلی لوبنان و غەزە، ڕژیمی زایۆنی ناچار لە وەڵامدانەوە بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ پەیامی "وەستاندنی داگیرکاری و دەستدرێژی" بداتە ڕژیمی ئیسرائیل، جەختی کرد" ڕژیمی زایۆنی دەبێ بە تەواوی بڕیارنامەی ١٧٠١(٢٠٠٦) ڕاپەڕێنێت و دیارە ڕێگەچارەی دادپەروەرانەی ئەو قەیرانە، پێویستی بە بەفەرمی‌ناسرانی سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان، کۆتایی داگیرکاری نێوەنەتەوەیی و دەستدرێژییکانی ئیسرائیل و ڕێزنان لە مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

News ID 52185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha