AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٢ ١٧:٣٧

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

گرووپی 7 بۆ کۆتایی‌هێنان بە جەنایەتەکانی ئیسڕائیل بێتە سەر خەت

گرووپی 7 بۆ کۆتایی‌هێنان بە جەنایەتەکانی ئیسڕائیل بێتە سەر خەت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: گرووپی 7 ئەگەر نیگەرانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیە، لە دەسەڵاتی خۆی بۆ کۆتایی‌هێنان بە دەستدرێژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی کەڵک‌وەرگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەرزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بیاننامەی ئەم دواییەی گرووپی 7، بە دزێۆزانینی هەڵوێستی لایەنگرانە و نابەرپرسانەی ئەو گرووپە هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، ئۆپەراسیۆنی مووشەکی ئێران بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی بە وەڵامێکی زەرووری بۆ هەڵمەتی دەستدرێژانەی ئەو ڕژیمە و لە چوارچێوەی مافی بنەڕەتیی بەرگریی ڕەوا زانی و هەوڵ بۆ هەڕەشە و گەماڕۆ لە دژی گەلی ئێرانی ئیدانە کرد.

ناوبراو وێڕای شەرمەزارکردنی دەستێوەردانی نابەرپرسانەی ئەکتەرانی سەرووناوچەیی و لەوان ئەمریکا بۆ درێژەدان بە پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە ڕژیمی داگیرکاری زایۆنی وەک هۆکاری سەرەکیی ئاژاوە و ناسەقامگیریی ناوچەکە، جەختی کرد: گرووپی 7 ئەگەر نیگەرانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیە، لە دەسەڵاتی خۆی بۆ کۆتایی‌هێنان کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان و دەستدرێژی و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی کەڵک‌وەرگرێت.

News ID 52060

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha