AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٤ ٠٨:١٢

ڕاپۆرتی تایبەت؛

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان چ دەبێت؟

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان چ دەبێت؟

بەپێی بەراوردی گۆڤاری نیۆڕیجێن، پارتی و یەکێتی بە نۆرە زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی ئاکتەوبر مسۆگەر دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، پاش دوو ساڵ دواکەوتن بە هۆی ناکۆکیی سیاسی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی، بڕیارە لە ٢٠ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤دا بەڕێوە بچێت.

لەم هەڵبژاردنەدا کە پاش هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و بە هاتنی چاوەدێرانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتووە، حزبگەلێکی زۆر بۆ ڕکابەریی دوو حزبی سەرەکی کوردستان و بە درۆشمی ڕیفۆڕم بەشداریان نواندووە.

گۆڤاری نیۆڕیجێن کە پەیجۆری گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستانە، لە ڕاپۆرتێکدا لەمبارەوە نووسی: ئەگەرچی ڕەوتی هەڵبژاردنەکان لەم قۆناغەدا گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن وەک خولەکانی پێشوو بە سەرکەوتنی دووبارەی دوو حزبی سەرەکی واتە پارتی و یەکێتی لە پلەی یەکەم و دووەمدا کۆتایی پێدێت.

ئەو گۆڤارە پێشبینیشی کردووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی لە کۆی ١٠٠ کورسییە دیاری‌کراوەکەی ئەوساڵ مسۆگەر دەکات و یەکێتی نیشتمانیش کە بە دروشمی کۆتایی‌هێنان بە دەسەڵاتی ڕەهای پارتی بەشدار بووە، پلەی دووەمی ئەم ڕکابەرییە بەدەست دێنێت.

لە بەرچاوترین گۆرانکارییەکانی ئەم خولە سەرەڕای سیستەمی چاودێری، دابەزینی ڕێژەی کورسییەکان لە ١١١ کورسی بۆ ١٠٠ کورسییە کە ٥ کورسیان بە کەمینەکانی مەسیحی و تورکمانی تەرخان دراوە.

هەروەها لەم خولەدا شایەدی بەشداریی دوو حزبی نوێی "بەرەی گەل" بە سەرۆکایەتی لاهوور شێخ جەنگی (هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی و ئەندامی دەرکراوە لەو حزبە) و "بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی" بە سەرۆکایەتی عەلی حەمە ساڵح (پەرلەمانتاری دوو خولی پێشووی گۆران)ـین کە هەر دوو لا لایان وایە لەم خولە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەنگێکی باش و بەرچاو بەدەست دەهێنن.

شایانی باسە، دابەزینی ڕێژەی کورسیی کەمینەکانی مەسیحی و تورکمان لە ١١ کورسییەوە بۆ ٥ کورسی ناڕەزایەتی کەمینەکانیشی بەدواوە بووە و تورکمانەکان بە گوێرەی گۆڤاری نیۆڕیجێن، لەو باوەڕەن کە دابەزینی ڕێژەی کەمینەکان زیانێکی گەورە دەگەیێنێت بە پێگەی سیاسیی ئەو حزبانە.

News ID 52004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha