به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هیل، وته‌بێژی هیلاری کلینتۆن به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک داوای کرد تاکوو یاسای گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران که ناسراو به (ISA)یه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ خاڵێکی نوێی پێی زیاد بکرێت، درێژ بکرێته‌وه.
ئه‌م وته‌بێژه وتی: هیلاری کلینتۆن له درێژ کردنه‌وه‌ی یاسای گه‌ماڕۆدانی ئێران پشتیوانی ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که کۆنگرێس دوای گه‌ڕانه‌وه له پشووه‌کانی، ده‌بێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات.
جس لێریچ درێژه‌ی دا: هیلاری کلینتۆن هه‌ر له کاتی واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیه‌وه به ڕوونی و به‌رده‌وام به ئێرانی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌م ڕێککه‌وتنه ههنگاوێکی ڕوو له پێشه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر به چه‌کی ناڤۆکی له ئێران بگیردرێت، به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوا نه‌کردن به ئێران و تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌خت بڕواته پێشه‌وه.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: که‌واته ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی خێرا بۆ گه‌ماڕۆکان پێویسته تاکوو هه‌ر کات ئێران له ڕێککه‌وتنه‌که لای دا، گه‌ماڕۆکان دووباره بسهپێتهوه. کۆنگرێس ده‌بێت له‌مباره‌وه بۆچوونی حزبی وه‌لا بنێت و دوای ده‌نگدانی دووباره به یاسای گه‌ماڕۆدانی ئێران، ئه‌م پڕۆژه یاسایه بۆ سه‌رۆک کۆمار بنێردرێت تاکوو واژۆی بکات.
Your Comment