بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی، خەڵکی شۆڕشی ئێران لەو بڕیارنامەیە ویڕای ئیدانەکردنی دەستدرێژی و تیرۆریزمی بەربڵاوی سایبێری و شێتانەی زایۆنییەکان بۆ بۆردوومانی یانەکان، قوتابخانە، نەخۆشخانە و ... لە غەزە و لوبنان، جەختیان کرد: بەرەی بەرخۆدان هەرگیز ڕیسای ستمەگەرانە و هێژمۆنیی وێرانگەرانەی زایۆنییەکان قبووڵ ناکات و بێ گومان سەرکەوتووی کۆتایی ئەم شەڕە بەرخۆدانی فەلەستین و حزبوڵڵا دەبێت.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: ئێمە بەشداربووانی ڕێپێوانی هەینیگەلی تووڕە بە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی بەرگری پیرۆزی و ڕاگەیاندنی سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدانی ئەمدواییەی لوبنان، ڕادەگەیێنین کە ئامادەی بەشداری لە جیهاد بۆ بەرگری لە پێگە و هەیمەنەی ئیسلامی و خزمەت بە هێزەکانی غەزە و حزبوڵڵاین.
لە کۆتاییشدا نووسەرانی بڕیارنامەکە هوشداریان داوەتە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوويکان و دامودەزگاکانی تری نێودەوڵەتی، کە تا کاتێک داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنی بەبێ هیچ پێشگرییەک و لە بێدەنگی جیهانیدا دەکرێط، چیتر مرۆڤایەتی ڕەنگی ئاسوودەیی بەخۆوە نابینێت.
Your Comment