AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١ ١٧:١١

لە ڕێوڕەسمی ئەسپاردە کردنی شەهید عەقیل:

جێگری سەید حەسەن نەسڕوڵا: چاوتان لە مەیدانی شەڕ بێت

جێگری سەید حەسەن نەسڕوڵا: چاوتان لە مەیدانی شەڕ بێت

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە چاوتان لە مەیدانی شەڕ بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا لە لوبنان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید "ئیبراهیم عەقیل" ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی بەنیازی کوشتنی پێنج هەزار کەس بووە لە تاوانی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئیسرائیل" 3 تاوانی جەنگی ئازاربەخشی ئەنجامداوە. ئەم تاوانانە بەرزترین ئاستی دڕندەیی نیشان دا کە پێشتر نەمانبینیوە. "ئیسرائیل" بەنیازی کوشتنی پێنج هەزار کەس بوو لە تاوانی تەقاندنەوەی پەیجەرەکاندا بەڵام شکستی هێنا.

جەختیشی کردەوە: "شەوی ڕابردوو، هەڵمەتێکی سەرەتایمان ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا 3 شەپۆلی مووشەک گەیشتنە ناوچەی حەیفا و ئامانجە سەربازییەکانیان تێکشکاند". ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو دەستپێک بوو. چاوتان لەسەر مەیدان بێت.

جێگری سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: لەناویان دەبەین و لەو شوێنەی چاوەڕێی دەکەن و لەو شوێنەی چاوەڕێی ناکەن شەڕیان لەگەڵ دەکەین.

News ID 51826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha