بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێژنی میوانی ئۆمەتی ئەحمەد ئەمساڵ بۆ دووهەم ساڵ بەڕێوە دەچێت و هەوڵی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جێژنە ئەنجام دراوە.
بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە ئایینیە نزیک بە 130 ژووری جۆراوجۆر کراوەتەوە کە بە خۆڕایی خزمەتگوزاری خەڵک دەکەن.
هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بەڕێوەبەران، هونەرمەندان، گۆرانیبێژانێک لە ئاستی ئێراندا بەشداری دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە کە گرووپە خەڵکییەکان لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە چالاکیان هەیە و لەسەر داوا و هەوڵی گرووپە جیاوازە خەڵکییەکان میوانی ئۆممەتی ئەحمەد بەڕێوە دەچێت.
لەم جەژنەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ دەکرێتەوە و تا دوای نوێژی شەوان درێژەی دەبێت، خواردن بۆ خەڵک ئامادە کراوە.
شەربەت و شیرینی و نان و خواردن وەکوو باوە لە مەولوودییەکانی کوردستاندا بڵاو دەبێتەوە لەم جەژنی میوانیی ئۆممەتی ئەحمەد لە لایەن خەڵک و دامودەزگا خێرخوازییەکان و ئیدارەی ئەوقافی کوردستانەوە بە خەڵک دەدرێت.
Your Comment