AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ١٦:٤٣

کارناسێکی سیاسی:

دوورخستنەوەی حزبە دژبەرەکانی ئێران بەشێکە لە ڕێککەوتنی تاران-بەغدا

دوورخستنەوەی حزبە دژبەرەکانی ئێران بەشێکە لە ڕێککەوتنی تاران-بەغدا

سەید ڕەزا سەدرولحسێنی کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی تیرۆریستانی جودایی‌خوازی لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی و چەک‌داماڵینیان بەشێکە لە پڕۆسەی ڕێککەوتنی ئەمنیی تاران – بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەزا سەدرولحسێنی کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی ئێران، وێڕای نرخاندنی توانستی سەقامگیرکردنی ئاسایشی وڵاتان وەک یەکێکە لە گرنگترین پاڵپشتانی یاسای نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: ئێران و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کۆمەڵێک ڕێککەوتنیان لە بواری ئەمنی و ئاسایشی سنوورەکاندا بووە و دەوڵەتی بەغدا لەمبارەوە هەوڵێکی زۆری داوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە هاوکاری دەوڵەتی سوودانی سەرەڕای هەموو کێشەکانی وەک کەمایەسیی هێزی مرۆیی و ناهەمواریی سنوورەکژانی هەرێمی کوردستان ئێران، ڕاشیگەیاند: بەوەشەوە دەوڵەتی عێراق پێداگر بوو لەوەی پرسی ئاسایش وەک سازێنەر، پەرەدەر و دابین‌کەری پێوەندی نێوان دوو وڵات، بە دروستی ڕاپەڕێندرێت.

سەدرولحسێنی بە ئاماژە بە ویستی ئێران بۆ شوێن‌گۆڕکێ بە تیرۆریستانی جودایی‌خوازی و دوورخستنەوەیان لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی و چەک‌داماڵینیان لەو ڕێککەوتننامەیەدا، جەختی لەوەش کرد: بەشێکی ئەو ڕێککەوتننامەیە واتە نزیکەی لەسەدا ٦٥ بۆ ٧٠ی ئەنجام دراوە.

ئەم کارناسە سیاسییە سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ساڵی ١٤٠١، ڕوونی کردەوە: سەرەڕای ڕێککەوتنەکان، کێشەگەلێک لە ئارادا بوو و پێویست بوو سوپای پاسدارن بۆ دابین‌کردنی سنوورەکانی وڵاتەکەی ئەو هەنگاوە هەڵگرێت و دیارە لەو کاتەوە بەدوا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان زیاتر بە ئەرکەکانی خۆیاندا چوونەتەوە و هەوڵی زیاتریان داوە بۆ ڕاپەڕاندنی پرسە جێ‌ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات.

News ID 51597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha