AP ١٤٠٣ خەرمانان ٩ ١١:١٦

عێراقچی ڕایگەیاند:

خواستی ئێران بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس

خواستی ئێران بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس

لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی  خوازیاری باشترکردنی پەیوەندییە دۆستانە و برایانەکەیە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و ئەندامانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم محەممەد ئەلبەدەوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی ئێران لێکرد و ڕێگاکانی هاوکاریی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسیان خستەبەر باس.

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاری وڵاتانی کەنداوی فارس لە سەر گرنگی پێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جەختی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس هۆگری ڕاوێژ و کارلێککردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانن سەبارەت بە ئاستەنگە سەرەکییەکانی ناوچەکە.

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری بەرەوپێشبردنی پێوەندی دۆستانە و برایانە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنەیە و پێی وایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەنجومەنی هاوکاری پێویستە بچێتە قۆناغێکی نوێی لێکتێگەیشتن و هاوکاری یەکترەوە.

News ID 51456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha